وریا غەفوری، بەڕێوەبەری تەکنیکی ئیستقلال، لەناکاو، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە ئیستقلالدا لە یارییەکەی بەرامبەر مێسی ڕەفسەنجان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە ڕاگەیاند.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو وریا وەک یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سۆهراب بەختیاریزادە لە ستافی نوێی ڕاهێنەرایەتی ئیستقلالدا بێت، بەڵام پێدەچێت بڕیاری داوە کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بهێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا دەڵێن عەلی تاجەرنیا، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئیستقلال زۆر حەزی لە ڕۆیشتنی غەفووری نییە و داوای لێکردووە بەردەوام بێت لە ئامادەبوونی لە ستافی ڕاهێنەرایەتیدا.
لەم هەلومەرجەدا دەبێت چاوەڕێ بین و بزانین ئایا کۆتایی هێنان بە هاوکارییەکانی ڕاهێنەری ئیستقلال لەگەڵ تیپەکەدا فۆرمێکی فەرمی بە خۆیەوە دەگرێت یان بیرۆکەی ڕۆشتنی خۆی دەگۆڕێت.