ئەم ئامادەنەبوونە دەرئەنجامی هەڵسوکەوتە مشتومڕاوی و ناڕەزایەتییەکانی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگدایە. بەڵام بابەتەکە تەنها بە ڕاگرتنی کاتی کۆتایی نایەت؛ سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە بڵاویانکردەوە هیچ کام لە بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید مۆرینیۆ بە بژاردەیەک نازانن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سەرکردایەتی تیپەکە بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، لە ئێستادا سەرکردەکانی مەدرید چاودێری ئاستی ئەلڤارۆ ئاربێلۆا دەکەن وەک ڕاهێنەری کاتی، هەرچەندە شکستەکەی ئەم دواییە بەرامبەر ئۆساسۆنا تاڕادەیەک متمانەی بەڕێوەبەرانی یانەی مەدریدی لاوازکردووە. لەلایەکی دیکەوە ئیدارەی یانەکە وریایە لە بازاڕی ڕاهێنەرایەتیدا، بەڵام تا ئێستا باس لەوە نەکراوە مۆرینیۆ بەشێک بێت لە پرۆژە نوێیەکەی ڕیال. خۆی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی ئەم دواییەی بەنفیکا بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ پەیوەندییەک و ئۆفەرێک لەلایەن مەدریدەوە نەکراوە.
دوای ڕووداوە مشتومڕاوییەکانی یاریی گەڕانەوە لە لیسبۆن، پەیوەندی مۆرینیۆ لەگەڵ هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدیش سوور بووەتەوە؛ بە تایبەتی هەڵوێستی ئەو لەسەر ڕووداوەکەی نێوان ڤینیسیۆس و پرێستیجیۆ بووەتە هۆی ناڕەزایی هەندێک لە هەوادارانی. هەرچەندە تا ئێستاش لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە پەیوەندی دۆستانەدا ماوەتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو دووانە بۆ هەمیشە لەیەکتر جیابوونەتەوە.