ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کاتی لە دانوستانەکاندا ڕەتکردەوە و وتی" قسە و باسی زۆر لەسەر شێواز و ناوەڕۆکی دانوستانەکان هەیە، بەڵام ئێمە هیچ کام لەمانە پشتڕاست ناکەین".

ئاماژه ی به وه شدا: ورده کاری گفتوگۆکان، له نێویشیاندا ئه و پرسانەی که لەبارەی ڕێککەوتنە کاتییەکەوە وروژێنراون، هیچ بنەماییەکیان نییه و داڕشتنی هەر دەقێکی دانوستانیش کارێکی هاوبەشه، ئێمە رێککەوتنی کاتی رەتدەکەینەوە.

بەقایی بە ئاماژەدان بە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی وتی" تێڕوانینی ئێمە سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی ئەمریکا و وتووێژە ئەتۆمییەکان ڕوون و ئاشکرایە و ئێمە ئاگاداری تێڕوانینی لایەنی ئەمریکیشین".

بڕیارە پێنجشەممە دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ کۆببنەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی دواجار بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی سەیر دەکرێت، لە کاتێکدا ترەمپ سیناریۆکان بۆ دەستێوەردانی ئەمریکا لەبەرچاو دەگرێت ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن.