سەید عەباس عێراقچی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و نووسی: بە پشتبەستن بەو لێکتێگەیشتنانەی لە خولی پێشوودا پێکهاتبوون، ئێران بە ئیرادەیەکی پتەو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە لە کەمترین ماوەدا وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا لە جنێڤ دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵوێست و باوەڕە بنەڕەتییەکانمان بە تەواوەتی ڕوونە؛ ئێران هەرگیز لە هیچ بارودۆخێکدا هەوڵی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی نادات. لە هەمان کاتدا ئێمەی ئێرانی هەرگیز دەستبەرداری مافی بەهرەمەندبوونمان لە قازانجەکانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئاشتیانە بۆ گەلەکەمان نابین.
عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێستا دەرفەتێکی مێژووییمان لەبەردەستە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بێ وێنە کە چارەسەری نیگەرانییەکانی یەکتر بکات و بەرژەوەندی هاوبەش مسۆگەر بکات، ڕێککەوتنێک لە بەردەستماندایە، بەڵام تەنها ئەگەر دیپلۆماسی لە پێشینەی کارەکانیدا بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئێمە سەلماندمان کە بە بوێریەوە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی سەروەری خۆمان دەدەین، هەمان ئەو ئازایەتیە دەهێنینە سەر مێزی دانوستان، لەوێ هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەری ئاشتیانە بۆ هەر ناکۆکییەک.