ڕۆژنامەی دەیلی بیست نووسیویەتی: پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نەتوانێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ئێران بدات و ئەم نادڵنیاییەش بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و بێزاری لەناو وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا.
"بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری پێی وتم کە لە چەند هەفتە یان مانگی ڕابردوودا چەند جارێک بەرپرسانی وەزارەت بیناکەیان بەجێهێشتووە، پێیانوابوو کە بڕیارە ڕۆژی دواتر کاتژمێر ٣ی بەیانی بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی شتێک ڕووبدات. بەڵام لە خەو هەڵسان و بیستوویانە بڕیاری هێرش نەکردن دراوە. ئەمە چیرۆکی نزیکبوونەوەی ترەمپە لە شەڕ و ئاشتی".
ڕۆژنامەی دەیلی بیست درێژەی بە ڕاپۆرتەکەی دا و باسی دوو دەستێوەردانی سەربازی لە دژی ئێران و ڤەنزوێلا کرد کە لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بڕیاری لەسەر درا؛ دەستێوەردانەکان کە بریتی بوون لە هێرشێکی شەڕانگێزانە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە مانگی حوزەیران و دەستێوەردانێکی سەربازی لە ڤەنزوێلا لە مانگی یەکدا کە گۆڕا بۆ ئۆپەراسیۆنێک بۆ ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا.
ڕۆژنامەی دەیلی بیست نووسیویەتی: ڕەخنەگران ئەم هەڕەشە و فەزیحەیانەی ئەم دواییە لەلایەن کۆشکی سپییەوە هەڵدەسەنگێنن، وەک هەوڵێک بۆ سەرقاڵکردنی ڕای گشتی لە پەیوەندییە مشتومڕاوییەکانی ترەمپ لەگەڵ "جێفری ئیپشتاین"، (تاوانبارێکی سێکسی و کاریگەری لەنێو بەرپرسانی ئەمریکادا) و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی نوێ لە دۆسیەی ئیپشتاین لەلایەن وەزارەتی دادەوە، کە تێیدا چەندین جار ناوی ترەمپ ئاماژەی پێکراوە.