ئەمڕۆ شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییەکان بۆ ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئوردن ڕوونکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئوردن ڕێگە نادات ئاسمانی وڵاتەکەی پێشێل بکرێت.

شا عەبدوڵڵای دووەم بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی نابێتە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێی ناوچەیی، ڕوونی کردەوە: ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵات هێڵی سووری ئێمەیە و لە سەرووی هەموو یاسایەکەوەیە.