جام کوردی - وتەبێژی کۆشکی سپی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دیپلۆماسی لە پێشینەی کارەکانی ترەمپە هاوپێوەند بە سیاسەتەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی کوشندەشی کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی نیوزماکس سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ بەکارهێنانی "هێزی سەربازی" ئەگەر پێویست بکات و وتی: ئەولەویەتی دۆناڵد ترەمپ هەمیشە دیپلۆماسییە.
لیڤیت هەڕوەها هەندێک ڕاپۆرتی بڵاوکراوه له مێدیاکان له چەند ڕۆژی ڕابردووی به "زیادەڕۆیی و نادروست" وه سف کرد و وتی: ئەو کەسانەی که گریمانه دەکەن له سەڕ بڕیاری ئه گەڕی ترەمپ بۆ گرتنەبەڕی ڕێوشوێنی دژ به ئێران، به پشتبەستن به سەڕچاوەی نادیار، پرۆسه ی بڕیاردان نازانن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر بڕیارێک لەسەر کردەوەی سەربازی یان سیاسی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی فەرمی دەدرێت.