فەرماندەی گشتی هەسەدە جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ناوچە کوردییەکان نابن و شانازی بە هەردوو ناسنامەی کوردی و سووریبوونی خۆیەوە دەکات. عەبدی ڕەخنەی لە سستیی هەڵوێستی ئەمریکا گرت لە کاتی هێرشەکاندا و ئاماژەی بە بێهیوایی گەلی کورد دا بەرانبەر واشنتن. لە کۆتاییدا هۆشداریی توندی دا لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە هێشتا بەهێزە و هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان.
مەزڵوم عەبدی: شانازی بە هەردوو ناسنامەی کوردی و سووریبوونی خۆمەوە دەکەم
جام کوردی - مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند کە بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە، ڕێککەوتنیان لەسەر "بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی" لەگەڵ دیمەشق قبووڵ کردووە بۆ پاراستنی ناسنامەی کوردی و چەسپاندنی ئاگربەست.
15 کاتژمێر لەمەوبەر