بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆرت 24، مێهدی تارمی، خراپترین ئاستی خۆی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە، لە یاریی گەڕانەوەدا بەرامبەر لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگ، بەبێ ئەوەی یەک لێدانی لە ئامانجدا بێت.

تارمی باشترین یاریزانی ئۆڵۆمپیاکۆس بوو بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگدا، بەڵام لەم یارییەدا گەڕایەوە بۆ ڕۆژە خراپەکانی لە ئینتەردا.

تارمی وەرزی ڕابردوو لە 46 یاریدا تەنها 4 گۆڵی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی خراپی تۆمارکرد.

هێرشبەرە ئێرانییەکە بە گواستنەوەی بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس گەڕایەوە سەردەمی زێڕین و لە هەموو یارییەکدا گۆڵی تۆماردەکرد یان ئەسیستی دەکرد.

یارییەکەی شەوی ڕابردووی ئۆڵۆمپیاکۆس و لیڤەرکوزن بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بۆیە تیپەکەی تارمی ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد.

بەڵام بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی سۆفا سکۆر، تارمی لە یارییەکەی شەوی ڕابردوودا وەک لاوازترین یاریزانی ناو یاریگا دەستنیشانکرا و نمرەی ٦.٤ی بەدەستهێنا.

ئامارەکانی تارمی لەم یارییەدا بە "سفر هەلی مەترسیدار لەسەر گۆڵی لیڤەرکوزن" سەردەمی ئینتەرمیلانمان بیردەخاتەوە.