لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان عەبدولەکریم خەلەف دەڵێت " ئەگەر هەرێم لەشەڕی ئێران و ئەمریکا تێوەبگلێت ئەوا هەرێم دەبێتە یەکپارچە لە ئاگر و هەرێم نامێنێت، جا ئێران بەمە هەڵسێت، یاخود حکومەتی عێراق ".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت "بڕوابکەن ئەگەر ئەمجارە شەڕ هەڵگیرسێت و درێژە بکێشێ هەرێم زیانمەندی یەکەم دەبێ، چونکە ئێران ئەگەر بزانێت تیادەچێ سیاسەتی زەوی سوتاو دەگرێتەبەر".

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە پێنج حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەتای ئەم هەفەتەیە راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوەو لەگەڵ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک، هاوکات دروشمی رووخانی رژێمی کۆماری ئیسلامیان بەرزکردەوە، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانییەکی زۆری لایەنی ئێرانی و شیعەکانی عێراق.