بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکی ڤیدیۆکۆنفرانس لە کۆبوونەوەی ئوراسیا، بە ئاماژە بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەم دەستدرێژییانە لە میانەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا دا بوو و دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران کرانە ئامانج کە لە ژێر چاودێری تەواوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا بوون و ئەمەش پێشێلکردنی تەواوی یاسای نێودەوڵەتییە و کاریگەرییەکی قەرەبوونەکراوی لە سەر پێگەی پەیمانی ڕێگری لە بڵاوەکردنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە داوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی کۆمەڵە هێرشێکی نایاسایی و تاوانێکی لە دژی هاووڵاتیانی ئێران، نەخۆشخانەکان، ژێرخانە گشتییەکان و خەڵکی مەدەنی هەبوو کە ئەگەر وەڵام نەدەدرایەوە، لێکەوتەکانی دەگەیشتە شەڕێکی بەرفراوانی ناوچەیی.
پزیشکیان وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت هەڵسووکەوتێکی بەرپرسیارانەیان لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەبێت./.