کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆ بایدن، ڕەخنەی توندی لە وتاری ساڵانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرتووە و بە "پڕ لە درۆ" ناوی بردووە و تۆمەتباریشی کردووە بە چەواشەکردنی ئەمریکییەکان سەبارەت بە ئابووری و مافی دەنگدان و ئێران.

ڕۆژێک دوای وتارەکەی ترەمپ، هاریس لە بەرنامەی "پارناسوس ڤیو"دا ڕایگەیاند کە سەیری وتارەکەی کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە پەیوەندی بەو واقیعانەی کە ڕووبەڕووی خێزانە ئاساییەکان دەبێتەوە پچڕاوە. ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەیریم کرد. پڕ بوو لە درۆ. وە دەزانی، کاتێک درۆی نەدەکرد... ئەوە منداڵەکانمانی بیرخستەوە کە شانۆگەرییان لە قوتابخانەدا دانابوو. بێگومان چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد. هەندێک وتوویانە بەڕاستی بێزارکەر بوو و هیچ شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشی تێدا نەبوو چونکە هەمان وتارە کۆنەکەی بوو. ئەم کابرایە درۆ دەکات لەسەر ئەوەی کە بڕیارە چی بکات."

هاریس ڕوو لە سیاسەتی دەرەوە کرد و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی لەگەڵ ئێران وروژاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بە تەواوی لەناوبردووە"، ئەوەش "بێمانایی تەواو" بووە، ئێستاش هێزەکانی ئەمریکا دەنێرێتە ناوچەکە بە پۆتانسێلێکی زۆر ڕاستەقینە کە ژن و پیاوی ئەمریکی دەنێردرێت بۆ شەڕکردن.

 هاریس زیادی کرد: گەلی ئەمریکا شەڕێکی دیکەیان ناوێت و نایانەوێت کوڕ و کچەکانمان بنێردرێن بۆ ئەوەی شتێک دەستپێبکەن کە دەتوانرێت لێی دوور بکەوێتەوە. نەدەبوو لە پلەی یەکەمدا درۆ بکات سەبارەت بە لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئێستا نمایشی هێز دەکات. بۆ چی؟ بۆ ئەوەی ئیگۆی خۆی تێر بکات؟ ئەنجامەکەی چییە؟ ژیانی گەنج و ژنەکانمان لە مەترسیدایە بەهۆی لووتبەرزی و بێتوانایی ئەو لە سیاسەتی دەرەوەدا.

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە بەشێک لە دەسەڵاتی ئەمریکا لە جیهاندا لە هەبوونی بەهێزترین سەربازی جیهان نییە بەڵکو لە هاوپەیمانەکانماندایە، وتی هاوپەیمانانی ئەمریکا "لەگەڵ ئەو هێرشە ڕازی نابن کە سەرۆک خەریکە ئەنجامی دەدات" و هۆشداریدا لەوەی لاوازکردنی هاوپەیمانییەکان "باش نییە بۆ ئاسایشی نیشتمانی".

ئەو ئیدیعای ترەمپی ڕەتکردەوە کە دەڵێت "وڵات بەهێزە" و وتی "بە هیچ شێوەیەک نییە. با پێتان بڵێم... زۆرێک لە ژێر باری بەرزیی نرخ، چاودێری تەندروستی ناگونجاو، خانووبەرەی ناگونجاودا دەناڵێنن."