پێشبڕکێی زۆرانبازی ئازادی ڕیزبەندی جیهانی بە میوانداریی ئەلبانیا لە 6 کێشی یەکەمدا دەستی پێکرد، کە یونس ئیمامی تاکە نوێنەری وڵاتی ئێران بوو.
لە کێشی 74 کیلۆدا، یونس ئیمامی دوای پشوویەک لە قۆناغی یەکەمدا، لە قۆناغی دووەمدا بە ئەنجامی 7-2 لە ویلیام لیوانی ئەمریکی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی. لە قۆناخی دواتریشدا ڕووبەڕووی ئینالبێک شەریفی ڕووسیا بووەوە، کە بە ئەنجامی 7ــ 5 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
لە ڕۆژی دووەمی پێشبڕکێکەدا محەممەد نوخودی لە کێشی 79کیلۆدا و ئەمیرحوسێن فیرۆزپوور لە کێشی 92 کیلۆدا زۆرانبازی دەکەن.
لە بەشێکی دیکی کێبڕکێ کێشی 86 کیلۆدا، ئارسنی دژیێڤ، ڕکابەری کامەران قاسمپوور لە کۆماری ئازەربایجان، توانی لە قۆناغی یەک هەشتمدا لە ئەخمەد عوسمانۆڤی ڕووسی بباتەوە.
لە هەمان کێشدا، کایل دیک لە ئەمریکا و ئابراگیم کادیف لە ڕووسیاوە ڕووبەڕووبوونەوە و کادیف بە ئەنجامی 11ـ4 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. کادیف ئەمساڵ لە خولی ئێراندا زۆرانبازی بۆ ئیستقلال کردبوو.