عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند کە بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا، خوێندکارانی دەرەوە دەتوانن لە ڕێکەوتی 10/ 3/ 2026 تاوەکو 28/ 3/ 2026 بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەم ماوەیە کە 18 ڕۆژ دەخایەنێت، وەک ماوەی مانەوە لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکاران هەژمار دەکرێت و لە داهاتوودا کێشە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان دروست ناکات.

ئامانجی وەزارەت لەم بڕیارە ئەوەیە کە خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات بتوانن بەشداری لە جەژنی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز و بۆنە نیشتمانییەکاندا بکەن.