ئەم هونەرمەندە دیارە سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٢٧ی مارس لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا بە هۆی وەستانی دڵ لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی، ڕێوڕەسمی پرسەی ئەم هونەرمەندە کۆچکردووە هەینی لە گۆڕستانی بێهەشت محەممەدی لە سنە بە ئامادەبوونی بنەماڵە، هاوڕێیان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و خەڵکی خۆشەویست بەڕێوە دەچێت.
محەمەدی ساڵی 1956 لە گەڕەکی بەردەشتی شاری سنە لەدایکبوو. هەر لە منداڵییەوە نیشانەکانی حەز و ئارەزووی بۆ هونەر دیار بوون. لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەڵبژێردرا بۆ پێشکەشکردنی گۆرانی “شڵەخهجی” لە کۆری قوتابخانەی حەیرات سەجادی، کە دواتر لە ڕادیۆی کرماشان و ڕادیۆ تاران پەخش کرا و ئهمه بوو بە سەرەتای ڕێگای پیشەیی لە بواری مۆسیقا.
لە تەمەنی لاوێیهتیدا ماوەی 12 ساڵ شاگردی ماموستا حەسەن کامکار بوو و 8 ساڵیش لە تاران لەگەڵ حەسەن کهسایی ڕەدیفی مۆسیقای فێربوو. هەروەها سوودی لە نزیکبوونەوە لە هونەرمەندانی وەک مەزهەر خالەقی و حەسەن زیرەک وەرگرت.
له ژیانی هونەری نزیکەی 78 بەرهەمی لەگەڵ ئۆرکێسترا تەواو تۆمار کرد. ماموستا موحهممهدی یەکێک بوو لە یەکەمین هونەرمەندانی کوردستان کە هاوکاری ئۆرکێسترای گەورەی ڕادیۆی تاران کرد و ئەم ئەزموونەی بە شانازییەوە باس دەکرد. هەروەها هەمیشە بە بەرزی باسی مامۆستای نەمر موجتەبا میرزادە دەکرد و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی مۆسیقای ئێرانی و کوردی بەرز دەخستەوە.
دەنگە گەرم و خۆشەکەی تێکەڵهیەک بوو لە خۆشەویستی، خەم، دڵسۆزی و ڕەسەنایەتی. جگە لە چالاکییە هونەرییەکانی، ساڵانێک وەک مامۆستایەکی دڵسۆز لە قوتابخانەکاندا کاریکرد و نەوەیەکی زۆر لە گەنجان فێری هونەر کرد.
بێ گومان، ناو و یادی یەدوڵا محەمەدی هەمیشە لە یادەوەری فەرهەنگی کوردستاندا دەمێنێتەوە و بەرهەمەکانی وەک میراتێکی بە نرخ بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمینهوه.
روحی شاد و یادەکەی هەمیشە زیندوو بێت.