عه‌باس عێراقچی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یه یارمه‌تی ئاسانكاری وتوێژ و به‌ره‌وپێشبردنی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان كه مانگی خۆگرتن و پته‌وكردنی یه‌كڕیزییه له جیهانی ئیسلامی‌دا، له هه‌موی گونجاوتره ئه‌فغانستان و پاكستان به دراوسێیه‌تییه‌كی باش و دیالۆگ ناكۆكیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
شه‌وی ڕابردو وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی پاكستان ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌فغانستان به‌درێژایی سنوری هه‌ردو وڵات ده‌ستیانپێكردوه و له‌و روه‌شه‌وه، هێزه‌كانی پاكستان زیانێكی زۆریان له لایه‌نی ئه‌فغانستان گه‌یاندوه.
ئه‌فغانستان شه‌وی رابردو ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌دژی پێگه‌كانی هێزه‌كانی پاكستان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی پاكستان بۆسه‌ر پارێزگاكانی ئه‌فغانستان.