ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات بووە لەگەڵ دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە جنێڤ، کە بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن کۆتایی هات، هەرچەندە وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە هەبوونی پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا کردووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە کۆمارییەکان پێشنیاریان کردووە ئیسرائیل دەستپێشخەریی هێرشەکە بکات
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە کۆمارییەکان پێشنیاریان کردووە ئیسرائیل دەستپێشخەریی هێرشەکە بکات
لە ئێستادا بژاردەکان بۆ هێرشی سنووردار بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکییەکان یان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانتر لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی درێژخایەن و هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی درێژخایەن و هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.