عێراقچی لەم پەیوەندییانەدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

​هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تاران مافی ڕەوای بەرگری لە خۆی هەیە و هۆشداری دا کە هەر وڵاتێک خاک یان ئاسمانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تەرخان بکات، وەک ئامانجێکی ڕەوای سەربازی سەیر دەکرێت. عێراقچی داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد کە ڕێگری بکەن لەوەی ئیمکانیاتەکانیان دژی سەقامگیری ناوچەکە بەکاربهێنرێت.