نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە پەیامێکدا بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکەین بۆ شەهیدبوونی سەید عەلی خامنەیی."

ئاماژە بەوەکراوە، "پێگە باڵاکەی سەید خامنەیی و دەورە بێوێنەکەی لە رێبەرایەتیکردنی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە."


ئەوەشخراوەتەڕوو، گومانی تێدا نییە کە دوژمنان بە شەهیدکردنی سەید خامنەیی و هەڵگیرساندنی دەستدرێژییەکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، مەبەستیان بووە زیانێکی گەورە بەم وڵاتە ئازیزە بگەیەنن".

نووسینگەی عەلی سیستانی دەڵێت، چاوەڕوانکراو لە گەلی مەزنی ئێران ئەوەیە کە یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن و ریزەکانیان تووندوتۆڵ بکەن، و رێگە نەدەن دەستدرێژیکاران ئامانجە شوومەکانیان بەدی بهێنن.