بە پێی زانیارییەکان خاڵی لاوازی سەرەکی لێرەدا پشت بەستنە بە "سەربازی یەدەگ"؛ کاتێک شەڕ درێژە دەکێشێت، سەدان هەزار گەنج کە بڕبڕەی پشتی کارگەکانی تەکنەلۆژیا و کێڵگە کشتوکاڵییەکانن، بەرەو بەرەکانی جەنگ دەبرێن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئیفلیج بوونی بەرهەمهێنان. جگە لەوەش، تێچووی ڕۆژانەی تەقەمەنی و سیستەمەکانی وەک "قوبەی ئاسنین" و سووتەمەنی، بڕە پارەیەکی خەیاڵییە کە بۆ ماوەی درێژخایەن دەبێتە بارگرانییەکی تاقەتپڕوکێن بۆ سەر بودجەی دەوڵەت.