دوای شەهیدبونی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند درێژەپێدەری ڕێگەکەی دەبن و ئەوەی بۆیان بەجێماوە میراتە.

بەشێک لە پەیامەکەی عێراقچی:

بە دڵێکی پڕ لە ئازار و خەمەوە سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و ئوممەتی ئیسلامی دەکەم بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری و ژیر ئیمام ئایەتوڵڵا خامنەئی (خوای گەورە سەلامی بدات و ئارامی ببەخشێت).

ئەو سەرکردە دانایە بە پتەویی بڕیاردان و قووڵی لە پلاندانان و خۆڕاگری لە ڕێگای حەقیقەتدا، میراتێکی بەردەوامی شەرەف و حیکمەت و کۆڵنەدان بۆ مێژوو بەجێهێشت، شەهیدبوونی کەسایەتییەکی وەها گەورە بێگومان خەسارەتێکی گەورەیە و خەمێکی جەرگبڕە، بەڵام قوتابخانەی ڕوون و ڕێبازە چەسپاوەکەی بە زیندووی و دینامیکی و ئیلهامبەخش دەمێنێتەوە.

ئێستا لەم کاتەچارەنووسسازەدا،پاراستنی ئەم میراتە بەنرخە و درێژەدان بە ڕێبازە ڕووناکەکەی عەبدولساڵح، ئەرکێکی مێژووییە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لەسەر شانی هەمووان.

ئەم ڕێگایە ڕێگای ئیمان و بەرخۆدان و ئومێدە؛ ڕێگایەک کە بە خوێنی پاکی شەهیدان ئاوی پێدەدرێت و بە ئیرادەی پتەوی سەرکردەکانی بەردەوام دەبێت.

ئەو ئاڵایەی کە هەڵیکرد لەسەر زەوی نامێنێتەوە و دەستی دڵسۆز و چەسپاو دەیگوازنەوە بۆ لوتکەی بەرزتر.