قائیمقامیەتی قەزای رانیە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە کە بارودۆخی بازاڕ زۆر ئاساییە و خۆراک لە کۆگاکاندا بۆ پێویستیی سەرووی شەش مانگ هەیە.
دەشڵێت، دڵنیایی دەدەین و خۆمان چاودێریی بازاڕ و کۆگاکان دەکەین، دەروازەکان ئاسایین و کاروباری بازرگانی نەوەستاوە ، رێگە بەهیچ بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی نرخ نادەین هەر خاوەن کۆگا، فرۆشگا و بریکارێک پێداویستیی خۆراکی گران بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر .
ئەوەش دەڵێت، پێویستە هاوڵاتییان هەڵاوسانی ئابوری لە بازاڕدا دروست نەکەن بەپێی پێویستیی رۆژانەی خۆیان خۆراک و پێداویستی بکڕن.