بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە تاران دیمەنێکی دیکەی لە مێژووی پڕ لە شانازیی خۆیدا تۆمار کرد.

لە تاران ژن و پیاو، منداڵ و بەساڵاچوو لە گۆڕەپانی شۆڕش گردبوونەوە تا ماڵئاوایی لە شەهیدانی نیشتمان بکەن، تا بڵێن شەهیدان سەلامی، باقری، حاجیزادە، ڕەشید، شادمانی، زانایانی ئەتۆمی و ژن و منداڵانی شەهید، بۆ هەمیشە لە یاد و بیرەوەرییەکانی ئێمەدا دەمێننەوە.

لە تاران شاری خۆڕاگری و قارەمانێتی، هەمووان هاتبوون تا بڵێن پایتەختی ئێرانی ئیسلامی بۆ هەمیشە بە خۆڕاگری و بەرگری لە ئێرانی ئیسلامی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ لە تاران خەڵک بە ئامادەبوونی بەرچاوی خۆیان، وەڵامێکی بەهێزی دیکەیان بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دایەوە کە بۆ هەمیشە بەرگری لەم ئاو و خاکە دەکەن و هیچ دەستدرێژییەک لە دژی ئێران بە ئامانج ناگات./.