ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ڕاگەیەندراوی ژمارە حەوتی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە درێژەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل،گورزێکی قورسیان لە واشنتن وەشاندووە.
سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (ئابراهام لینکن)ی سەربە سوپای ئەمەریکایان بە چوار مووشەکی بالیستی کردووەتە ئامانج.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە کە لێدانەکانی کۆماری ئیسلامی چوونەتە قۆناغێکی نوێوە و وشکانی و دەریا دەکەنە گۆڕستانی دەستدرێژیکاران.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، زانیاریی زیاتر و وردەکاریی نوێ لەسەر قەبارەی هێرشەکە بڵاو دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تاوەکو ئێستا سوپای ئەمەریکا بێدەنگیی هەڵبژاردووە و هیچ زانیارییەکی لەسەر پێکان یان سەلامەتیی ئەو کەشتییە زەبەلاحەی بڵاو نەکردووەتەوە.
بەبڕوای چاودێران هێرشکردنە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان، وەڵامی توندی ئەمریکای بەدواوە دێت