لاریجانی لە پەیامەکەیدا هێرشێکی تووندی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و تۆمەتباری کرد بەوەی خیانەتی لە بەڵێنەکانی خۆی کردووە. لاریجانی نووسیویەتی: "ترەمپ ناپاکی لەگەڵ دروشمی 'سەرەتا ئەمریکا' کردووە و لەبری ئەوە دروشمی 'سەرەتا ئیسرائیل' پیادە دەکات." 

ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆکی ئەمریکا ناوچەکەی ڕاکێشاوەتە ناو "شەڕێکی ناپێویست" تەنها بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل.

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداری داوەتە واشنتن سەبارەت بە زیانە گیانی و داراییەکان و ڕایگەیاند: "جێگەی داخە کە بە پارە و خوێنی ئەمریکییەکان قوربانی دەدرێت بۆ بەدیهێنانی خواستە ناشەرعییە فراوانخوازییەکانی ناتانیاهۆ." لاریجانی پێیوایە ترەمپ لە ئێستادا مافی خۆیەتی نیگەران بێت لەو زیانە گەورانەی کە بە هێزەکانی ئەمریکا دەگەن لە ناوچەکەدا.