دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 48 کاتژمێری دیکە، کە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، درێژدەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی گرژییەکانی ناوچەکە هاتووە، پاش پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ داتا پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەیان بەپێی هەر پەرەسەندنێکی نوێ دەردەچێت.