تەرکی مالیکی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەبارەی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز رایگەیاند، هێرشەکە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵیۆزخانەکە و زیانی مادیی بە بەشێک لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە گەیاندووە.

هەر دوای هێرشەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشدارییەکی بەپەلەی دایە هاوڵاتییانی دانیشتووی سعودیە و رایگەیاند، لە پەناگە و ماڵەکانتان خۆتان بپارێزن.