بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەموو پێداویستییەکانی ناو بەشەخۆراکی مانگانە بەتەواوی دابینکراون و پرۆسەی دابەشکردن بەپێی خشتەی دیاریکراو بەردەوامە.
باسی لەوەشکردووە، تیمەکانی چاودێری بازرگانی و دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ چاودێریکردنی کارەکانی بریکارەکان (وەکیلەکان) و ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەک.
وەزارەتەکە دەشڵێت: جگە لە چاودێری بریکارەکان، وەزارەتەکەیان چاودێری نرخەکان لە بازاڕەکاندا دەکات بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراک.
هەروەک پابەندی خۆیشی دوپاتکردووەتەوە بە گەیاندنی بەشەخۆراک بە شێوەیەکی شەفاف و پاراستنی مافی هاووڵاتییان.