بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە، لە شەودا کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەکانی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو نمە بارانی لەسەرخۆ دەست پێدەکات لەسەر ئەو ناوچانە، لەکاتەکانی شەو درەنگدا لەسەر سەرجەمی ناوچە (سنووریەکان) ی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران بەفر بارینێکی کەم دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە شەو درەنگدا کەمێک نزم دەبێتەوە.
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەسەر ناوچەی جیاجیای سەرجەمی پارێزگاکان هەندێ کات باران بارین دەگۆڕێت بۆ گەواڵە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە شاخاوییەکان، لە کاتی دابارین ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی بەفر بارینی دەبێت.\

ئەوەشی باسکردووە: کاریگەری ئەم ناسەقامگیریەی هەیە بۆ سبەینێ پێنجشەممە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان دەبێت، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، لەسەر ناوچە شاخاویەکان و شارۆچکە و شارەدێکانی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تەزرە بارین هەیە، ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە ئاستی 1800 مەتر بەرزترە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفرێکی کەمی هەیە.