بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیریل دیمیترێڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ هاوکاری ئابوری لە گەڵ وڵاتانی دەرەوە، ڕایگەیاند: بازرگانی ناوخۆیی بریکس بە بڕی یەک ترلیۆن دۆلار بڕگەیەکی گەورەیە کە بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابورییەکان و پەرەسەندنی ڕۆڵی بریکس لە داڕشتنی پێکهاتەی نوێی ئابوری جیهان پشتڕاست دەکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە " بەردەوامین لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، لەنێویاندا لە ڕێگەی ئەنجومەنی بازرگانی بریکسەوە، وەک ئەوەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا داوای کردووە.

لە پلینۆمی کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی سانت پیترسبۆرگ، پوتین داوای لە هاوبەشەکانی ڕووسیا کرد، لەنێویاندا ئەندامانی بریکس، مۆدێلێکی نوێی گەشەی جیهانی پێکبهێنن کە جێگەی میکانیزمە کۆنەکانی جیهانگیری و هەژموونی ڕۆژئاوا بگرێتەوە.

بە قەبارەی بازرگانی زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار، ئەندامانی بریکس هاوکارییەکان لە کەرتە گرنگەکانی وەک وزەی ئەتۆمی، فڕۆکەوانی، تەکنەلۆژیای زانیاری، ڕۆبۆتیک و زیرەکی دەستکرد زیاد دەکەن.

پوتین جەختی لە پابەندبوونی بریکس بە پیشەسازییە مرۆییەکان و پڕۆژە هەمەلایەنەکان کردەوە کە ئامانجیان باشترکردنی ئاستی ژیانە./.