محەمەد موخبر، یاریدەدەری عەلی خامنەیی رابەری کۆچکردوی ئێران دەڵێت: ئێمە هیچ نیازێکمان نییە لەگەڵ ئەمریکا دانوستاندن بکەین و ئەمریکییەکان لە سەرەتای شۆڕشەوە هەوڵی دابەشکردنی ئێرانیان داوە.

محەمەد موخبەر ئاماژە بەوەشدەكات ئێران لە جەنگ ناترسێت و ترسیشی لە درێژەدان بە جەنگ نییە، هەروەک چۆن لە ماوەی هەشت ساڵی بەرگری پیرۆزدا کردمان (جەنگی هەشت ساڵەی ئێران عێراق).