سەردار حاجی زادە ئاماژە بەوە دەکات کەئێران خاوەنی چەکی تاقینەکراوەیە و تەنها لە "ڕۆژی ڕووداودا" بەکاریان دەهێنێت، لەکاتێکدا سەردار حسێن سەلامی جەخت دەکاتەوە کە توانا نھێنییەکانی سوپای پاسداران دوژمنان تووشی شۆک دەکات. هاوکات بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری دووپاتی دەکەنەوە کە ئەوەی لە مانۆڕەکاندا دەبینرێت تەنها بەشێکی بچووکی تەکنەلۆژیای سەربازیی وڵاتەکەیە. ئەم لێدوانانە پەیامێکی ڕوونن بۆ ئەوەی کە ئێران لە کاتی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆدا، چەکە پێشکەوتووەکانی وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت.
هۆشداریی توندی فەرماندە سەربازییەکانی ئێران: کە کاتی هات چەکە نادیارەکانمان بەکاردەهێنین
جام کوردی - فەرماندە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی توند دەدەنە نەیارەکانیان و ڕایدەگەیەنن کە هێشتا هێزی ڕاستەقینەی خۆیان نیشان نەداوە.
12 کاتژمێر لەمەوبەر