جام کوردی - بەرپرسێکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەلێت: پێمان وانەبوو مووشەکەکانی ئێران بەم شێوەیە پێشکەوتوو بن.
دۆگلاس مەکگریگۆر ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن دانی بەوەدانا؛تەکنۆلۆژیای مووشەکی ئێران لەوە پێشکەوتووترە کە ئەمریکا خەیاڵی کردبوو. مووشەکەکانی ئێران دەتوانن بچنە ناو بەرگری مۆدێرنەکانەوە.
راشیگەیاند: سیستەمی بەرگریی مووشەکی قوبەی ئاسنی ئیسرائیل بە باشی کارناکات. سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا هەوڵی داکۆکی لە بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل بکات لەڕێگەی تەقاندنی مووشەکەوە، بەڵام پێدەچێت ئێرانییەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای مووشەکیدا زۆر زیاتر لەوەی بیرمان لێدەکردەوە پێشڕەوییان کردبێت.