جام کوردی ـ محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "گروپە جوداخوازەکان هەڵە بکەن دەیانخەینە زبڵدانی مێژوو".

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پێنج شەممە، ٥ ئادار ٢٠٢٦، ڕایگەیاند "ئەمریکا دەیەوێت قومار لە سەر سەرمایە و دارایی خۆی بکات بۆ بەرگریی لە ئیسرائیل، هەرکەسێک ژیرانە بیربکاتەوە نایەتە ناو ئەو کوشتارگەیە، ئەگەر گرووپە جوداخوازەکان هەوڵ بدەن و هەڵەیەک بکەن جارێکی دیکە دەیانخەینە زبڵدانی مێژوو".