جام کوردی - مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی هەڵوێستی خەڵکی کوردستان لە ماوەی هێرشی ئەمریکی - ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و وتی: پێزانینم هەیە بۆ خەڵکی بە شەرەف و ئازای کوردستان.

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە خەڵک کوردستان لەم ڕۆژانە مێژووییە لەگەڵ و لەپاڵ ئێراندا وەستاون.

پزشکیان هاوسۆزی بۆ خانەوادەی شەهید و بریندارەکانی ئەم ڕووداوانەم دەربڕی و نووسی: هێزە چەکدارەکانی ئێران پابەند بەوەی دژی هەر شێوە جموجوڵێکی جودایخوازانه کاردانەوەی یەکلاکەرەوەیان هەبێت.