مامۆستا وشیار جافەرانی، مامۆستای ئایینی و دیاری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، خێرکردن تەنیا بەخشینی پارە نییە، بەڵکو وشەیەکی جوان، ڕوویەکی خۆش خێر و چاکەیە و پاداشتی هەیە، بەپێچەوانەشەوە بێتاقەتکردنی خەڵک و قسەی ناخۆش سزای هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خێریش ناکەیت ڕێگریی لە ئەنجامدانی مەکە لەلایەن کەسانی دیکەوە و ساردیان مەکەرەوە.
وتیشی، “دەوڵەمەندی بە دڵە بە گیرفان نییە، ئەگەر دڵت هەژار بوو لە بەخشینا، هەموو دونیاش موڵکی تۆ بێت هەر هەژاریت، بەڵام ئەگەر دڵت دەوڵەمەند بوو ئەوا گیرفانیشت خاڵیی بێت هەر دەوڵەمەندی”.