بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سکاڵای تۆمارکرد کە چەندجارێک کەلوپەلی کارەبایی لێ دەدزرێت لەبەردەم دوکان و کۆگاکەیدا لەناوبازاڕ، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە، بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد و دانانی بۆسە بۆ تۆمەتبار، لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ناوبازاڕەوە توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە بە ناوی (ڕ، ڕ، ع) لەدایکبووی 1990 لەکاتی دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوانی دزیکردنەکەدا، لە درەنگانی شەودا دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.