ئەمشەوی رابردوو تاران موشەکەکانی ئاراستەی "دیمۆنا" کرد و ناوچەی نەقەبی هەژاند، ئیسرائیلیش بە شەپۆلێکی توندی بۆردومان بۆ سەر پایتەختی ئێران وەڵامی دایەوە.

میدیا عیبرییەکان و سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوە کە زەنگی مەترسی لە ناوچە بەرفراوانەکانی باشووری ئیسرائیل و بیابانی نەقەب لێدراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، موشەکەکانی ئێران دەوروبەری مفاعیلی ئەتۆمی "دیمۆنا"یان کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی ئەو هەڕەشەیەی کە بەرپرسانی سەربازی ئێران پێشتر دابوویان.

وەڵامی خێرای تەلئەبیب

تەنها چەند خولەکێک دوای هێرشە موشەکییەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێ و توندوتیژیان بۆ سەر ژێرخانە ستراتیژییەکانی ڕژێمی ئێران لە تاران دەستپێکرد.

ئەم پەرەسەندنە توندە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دێت کە تیایدا ڕایگەیاندبوو دەبێت سەرکردایەتی داهاتووی ئێران بە هاوکاری واشنتۆن دیاری بکرێت.

• دیمۆنا: دڵە ئەتۆمییەکەی ئیسرائیلە، هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەری دەکرێت ببێتە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی و ئەتۆمی لە ناوچەکەدا.

بۆردومانکردنی پایتەخت لە کاتێکدا کە ڕژێم خەریکی دیاریکردنی جێگرەوەی خامنەیییە، فشارەکان بۆ سەر پاسداران دەگەیەنێتە لوتکە.