بەپێی زانیارییەکان، نرخی یەک بوتڵ غاز لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە؛ لە کاتێکدا پێشتر بە نزیکەی ٩ هەزار دینار دەفرۆشرا، ئێستا نرخەکەی لە بازاڕی ئازاد و بەشێوەی بازرگانی گەیشتووەتە سەروو ١٥ هەزار دینار.
ئەم بەرزبوونەوەیە بارگرانییەکی زۆری بۆ ماڵان دروست کردووە، بەتایبەت کە غاز پێداویستییەکی سەرەکی و ڕۆژانەیە. هاووڵاتیان ناچارن بۆ دەستکەوتنی بوتڵێک غاز بە نرخێکی گونجاوتر، بۆ ماوەیەکی درێژ لەبەردەم بنکەکاندا چاوەڕێ بکەن.