یاوەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان دەیدەنە پێشمەرگە تەنها ٧٥ هەزار دینارە؛ ئەم بڕە بۆ هەمووان وەک یەکە، لە پلەی "فەریق"ـەوە تا دەگاتە "پێشمەرگەیەکی ئاسایی".
ناوبراو ڕەخنەی لەوە گرت کە چۆن دەکرێت بە ٧٥ هەزار دینار داوا لە پێشمەرگە بکرێت شەڕی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەک درۆن و موشەک بکات.
بۆیە وتی: بە شەرمی دەزانم بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە کە قبوڵی بکەن،
لە بەشێکی تری قسەکانیدا تیشکی خستە سەر سیاسەتی بەرپرسانی ئەمریکا و وتی: "چەندین جار دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراک ڕایانگەیاندووە کە کورد جەنگاوەری ئازان و ئێمە بە پارە شەڕیان پێ دەکەین، لە کاتێکدا باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە."