یاوەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان دەیدەنە پێشمەرگە تەنها ٧٥ هەزار دینارە؛ ئەم بڕە بۆ هەمووان وەک یەکە، لە پلەی "فەریق"ـەوە تا دەگاتە "پێشمەرگەیەکی ئاسایی".

​ناوبراو ڕەخنەی لەوە گرت کە چۆن دەکرێت بە ٧٥ هەزار دینار داوا لە پێشمەرگە بکرێت شەڕی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەک درۆن و موشەک بکات.

​بۆیە وتی: بە شەرمی دەزانم بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە کە قبوڵی بکەن،

​لە بەشێکی تری قسەکانیدا تیشکی خستە سەر سیاسەتی بەرپرسانی ئەمریکا و وتی: "چەندین جار دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراک ڕایانگەیاندووە کە کورد جەنگاوەری ئازان و ئێمە بە پارە شەڕیان پێ دەکەین، لە کاتێکدا باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە."