بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژی خاتەمولئەنبیا، لە ئەنجامی زنجیرە هێرشەکانی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٢٠ سەربازی ئەمریکی کوژراوو برینداربوون. ئەم ئامارە بە یەکێک لە گەورەترین زیانە گیانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دادەنرێت لە ماوەی کورتدا.
گوتەبێژەکە وردەکاری زیاتری خستەڕوو و ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ورددا بۆ سەر کەشتیی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا، ٢١ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی زۆر تریش برینداربوون.
وتیشی: سنووری باکووری کەنداوی فارس، کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەر بە ئەمریکا کراوەتە ئامانج و زیانی پێگەیەندراوە.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان هێزە ناوچەییەکان و سوپای ئەمریکادایە، کە تێیدا پێگە دەریایی و وشکانییەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی و درۆن بوونەتەوە.