​کڕنۆشی ئەوروپا بۆ وزە

​بەپێی شیکارییەکە، ١٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ ئەوروپا "قورسترین ڕۆژان" دەبن. بەهۆی پشتبەستنی تەواوی وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا بە وزە، تێچووی نەوت بۆ سەروو ١٢٠ دۆلار و غاز بۆ ٣٠٠٪ بەرز دەبێتەوە. ئەمە نەک هەر کارگە گەورەکانی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا پەک دەخات، بەڵکو بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی یۆریا و پەین، کەرتی کشتوکاڵی ئەوروپاش دەڕوخێنێت، کە ئەمە دەری دەخات ئەوروپا بەبێ سەقامگیری ناوچەکە و دابینکردنی وزە، هیچ نییە جگە لە ئابوورییەکی لەرزۆک.

​پێگەی ستراتیژی ئێران؛ ترسی واشنتۆن و بێهیوایی چین

​شیکارییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە چین وەک گەورەترین بەکاربەری نەوت، ٣٨٪ی پێداویستییەکانی لە گەرووی هورمزەوە دابین دەکات، کە ئەمەش ڕەهایی دەسەڵاتی ئێران بەسەر ئابووری چیندا دەسەلمێنێت. چین کە پێشتر سوودمەند بووە لە نەوتی هەرزانی ئێران، ئێستا لەگەڵ درێژبوونەوەی جەنگ ڕووبەڕووی گورزێکی کوشندە دەبێتەوە.

​لە لایەکی ترەوە، ئەمریکا بە ئاواتەوەیە دەستی بگاتە وزەی ئێران بۆ ئەوەی بەهای نەوتی ڕووسیا بشکێنێت، بەڵام ئەمە تەنها خەونێکی دوورە، چونکە تاران وەک کارتی سەرەکی، یاری بە هاوسەنگییەکانی جیهان دەکات و هەم وەک دابینکەری وزە و هەم وەک پارێزەری ڕێڕەوە دەریاییەکان، بووەتە هێزێک کە هیچ وڵاتێک ناتوانێت فەرامۆشی بکات.