ئەمڕۆ یەکشەممە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و ئاسمان زۆربەی کات هەوری دەبێت. لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران یان بارانی مامناوەند پێشبینی دەکرێت. بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوی بەرزەکان کە بەرزیان زیاتر لە 2000 مەترە ئەگەری بەفر بارین هەیە. لە هەمان کاتدا پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی دوێنێ کەمتر دەبنەوە.


هەروەها پێشبینی دەکرێت سبەینێ دووشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت و تەنها لە هەندێ ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەبارانی کەم هەبێت، لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 5 تا 18 پلەی سیلیزی دەبێت.