وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە دوای شەڕی 12 رۆژەوە هێندەی چەند ساڵ مووشەکمان بەرهەمهێناوە و دەشڵێت: تا ئێستا مووشەكە تازەكانمان بەكارنەهێناوە.
عەلی محەمەد نائینی، وتەبێژی سـوپــای پاسداران ڕایگەیاندووە، لانیکەم خۆمان بۆ شەڕێک ئامادەکردووە کە هەر بەم سەختی و دژوارییەی ئێستا بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو مووشەکانەی تائێستا بەکارمانهێناون، نەوەی یەکەم و دووەمن و زیاتر لە 10 ساڵە بەرهەمهێنراون و تائێستا مووشەکە تازەکانمان بەکارنەهێناوە.
وتیشی، “لە دوای شەڕی 12 رۆژەوە هێندەی چەند ساڵ مووشەکمان بەرهەمهێناوە”.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە هێرشی ئەمریكا و ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێكردووە و ڕۆژانە بە دەیان مووشەك ئاڕاستەی بنكە و بارەگاكانی یەكتری دەكەن