سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە کە ئەم سەربازە لە ١ی ئازاردا و لە کاتی هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سعوودییە بە سەختی بریندار ببوو.
وەزارەت دەڵێت ئەمە حەوتەمین سەربازی ئەمریکییە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی "Epic Fury"دا بکوژرێت. دەشڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان هێشتا بەردەوامن.
وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە ناسنامەی ئەم سەربازە بە شاراوەیی دەهێڵرێتەوە تاوەکو ٢٤ کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی.