ئەوەی ئاکسیۆس بڵاوی کردووەتەوە، دەریدەخات کە ئیسرائیل کەوتووەتە ناو تەڵەیەکی ستراتیژییەوە؛ تەلئەبیب وای دەبینی کە بە سووتاندنی نەوتی ئێران ئابووری تاران ئیفلیج دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا پەنجەی خستە سەر هەستیارترین دەماری ئیدارەی ترەمپ کە ئەویش "گیرفانی کڕیاری ئەمریکییە".
ئەمڕۆ تاران لە پێگەیەکدایە کە دەتوانێت بە جیهان بڵێت: "هێرش بۆ سەر ئێران، جەنگە دژی سەقامگیری بازاڕی وزە"
ئەم درزە سیاسییە، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تاران تا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەکی چالاکەوە، ئیسرائیل وەک لایەنێکی "یاخی و تێکدەر" تەریق بکاتەوە.