د.بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر بەزمانێکی هۆشدارکەرەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هێرشە موشەکیو درۆنانەی ئەمدواییانە کرانەسەر وڵاتانی کەنداو، ئوردنو عێراق، زەنگێکی مەترسیدارن.
ئەم داوایەی میسر تەنها پێشنیازێکی کاتی نییە، بەڵکو زیندوکردنەوەی پڕۆژەیەکە کە لەساڵی 2015وە لەچوارچێوەی کۆمەڵەی عەرەبیدا باسی لێوەدەکرێت، بەڵام جیاوازییەکەی ئێستا لەوەدایە کە هەڕەشەکان گەیشتونەتە ئاستی تێکدانی سەروەریی دەوڵەتانو دروستکردنی پشێویی گشتگیر لەناوچەکەدا.
وهكو وهزیرى دهرهوهى میسر ڕونیكردهوه پەیامەکانی بۆ کەمکردنەوەی پشتەستنه بەهێزە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتانی عەرەبیو ناردنی پەیامێکی ڕون بۆ تارانو هەر لایەنێکی دیكه کە ناوچەکە وەک گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی چەک بەکاردههێنێتو میسریش پێیوایە ئەگەر ئەم هێزە نەبێت، ناوچەکە بەرەو لێواری داڕمانێکی سەربازیی گەورە دەچێت.