لیوا غوڵامعەلی ڕەشید: ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن کاتی کۆتاییهاتنی شەڕ دیاری بکەن
جام کوردی - لیوا غوڵامعەلی ڕەشید، فەرماندەی بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل لەو پێگەیەدا نین کە بتوانن بە ئارەزووی خۆیان کات و شوێنی کۆتاییهاتنی شەڕ دیاری بکەن.
2 کاتژمێر لەمەوبەر
ناوبراو جەختی کردەوە کە شەهیدبوونی سەرکردە باڵاکان لای ئەوان و گەلی ئێران لە هەموو شتێک بەنرخترە و بە هیچ شێوەیەک لەم تاوانە خۆش نابن. لیوا ڕەشید هۆشداریی دا کە دەبێت ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی باجی کردەوەکانیان بدەن و بە جۆرێک وەڵام دەدرێنەوە کە پەشیمان ببنەوە. ئەم لێدوانانەی فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە پەرەسەندندایە.