جام کوردی - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانە."

رۆژی سێشەممە (10-3-2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

 لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."

 نێچیرڤان بارزانی جەخت لە خواستەکانی هەولێر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکاتەوە و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا."

 دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

 بەڕێز جەنابی ئایه‌توڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

 سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..

 بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

 هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.

 له‌گه‌ڵ رێزماندا..

 نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان